یانەی نەسڕ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری یانەکەی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

یانەی نەسڕی سعودی بەفەرمی دەستبەرداربوونی خۆی لە ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری و ستافە راهێنەرەکەی راگەیاند

لە راگەیێندراوێکی کورت و فەرمیدا کە لەلایەن یانەکەوە بڵاوکرایەوە، هاتووە: "کۆمپانیای یانەی نەسر رایدەگەیێنێت کە بەڕێز کاسترۆ و ستافەکەی چیتر کاری راهێنەرایەتیی تیپی یەکەم ناکەن."

یانەکە لە درێژەی راگەیێندراوەکەیدا نووسیویەتی: "ئێمە سوپاسی بەڕێز پیۆلی و ستافەکەی دەکەین بۆ کار و ماندووبوونیان لە وەرزی رابردوودا."

ئەم بڕیارە دوای وەرزێکی پڕ لە هەوراز و نشێو دێت بۆ یانەکە، کە سەرەڕای بوونی ئەستێرەی گەورە وەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ، نەیتوانی ئاستی چاوەڕوانکراو پێشکەش بکات و بگات بەو ئامانجانەی کارگێڕی و هاندەرانی یانەکە داوایان دەکرد.

چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا، یانەی نەسڕ ناوی راهێنەری نوێی یانەکەی ئاشکرا بکات.