یاریزانێكى چێڵسى بۆ برایتۆن


رووداو -سلێمانى 

به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى یانه‌ى چێڵسى ئێنگلیزى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى یاریزانێكى یانه‌كه‌ى ده‌ربڕى .

به‌ پێى راگه‌یه‌ندراوێكى یانه‌ى چێڵسى، ئیسا براونى یاریزانى یانه‌كه‌ بۆ ماوه‌ى وه‌رزێك به‌ شێوه‌ى خواستن رووى له‌ یانه‌ى برایتۆن كردووه‌و پاش ئه‌و ساڵه‌ش ئیسا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ .

ئه‌و یاریزانه‌ پێشتر هه‌ر له‌لایه‌ن چێڵسیه‌وه‌ به‌ خواستن رووى له‌ هەدێرسفیڵد كردو توانى هاوكارى ئه‌و یانه‌یه‌ بكات له‌سه‌ركه‌وتن بۆ پرێمه‌رلیگ.