پڵنگه‌كه‌ی هه‌ولێر رووبه‌ڕووی دوو زۆرانبازی رووسی ده‌بێته‌وه
رووداو ـ مۆسكۆ
ئارام ساڵح، زۆرانبازی كورد، كه به (ئاراممیر) یاخود (پڵنگی هه‌ولێر) ناسراوه، یه‌كه‌م یاری نێوده‌وڵه‌تی خۆی له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا ئه‌نجام ده‌دات و هیواده‌خوازێت به ئاڵای كوردستانه‌وه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێت.
له فێستڤالێكی نێوده‌وڵه‌تیدا له رووسیا، كه چه‌ندین یاری له‌خۆی ده‌گرێت، ئاراممیر یه‌كه‌م یاری نێوده‌وڵه‌تی خۆی له زۆرانبازی ئازاد ئه‌نجام ده‌دات و تێیدا رووبه‌ڕووی دوو زۆرانبازی نێوده‌وڵه‌تی رووسی ده‌بێته‌وه.
پڵنگی هه‌ولێر، له‌و باره‌وه به (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگه‌یاند، رۆژی شه‌ممه 29/7/2017 یه‌كه‌م یاری نێوده‌وڵه‌تی خۆم له رووسیا به‌رامبه‌ر هه‌ردوو زۆرانبازی رووسی، ڤیرتیگۆ و ئۆلگ ئه‌نجام ده‌ده‌م و گوتی "یارییه‌كه به به‌شداری من و ئه‌و دوو پاڵه‌وانه‌ی رووسیا ئه‌نجام ده‌درێت له پاركی سپۆرتی نێوده‌وڵه‌تی له رووسیا".
ئه‌و پاڵه‌وانه‌ی كورد، هه‌روه‌ها گوتیشی "هیوادارم له‌و یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌دا به ئاڵای جوان و پیرۆزی كوردستانه‌وه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنم و پێشكه‌شی گه‌لی كورد بكه‌م له سه‌رانسه‌ری جیهاندا".
ئاراممیر، تاكه پاڵه‌وانی كورده له یاری زۆرانبازی ئازاد، ناوی له لیستی 500 یاریزانى WWEدا ده‌بینرێت. ئه‌و ته‌مه‌نی 35 ساڵه، خه‌ڵكی باشووری كوردستانه و له هه‌ولێر له‌دایكبووه، ئێستا له رووسیا خه‌ریكی مه‌شق و خۆئاماده‌كردنه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك پاڵه‌وانانی جیهان له پاڵه‌وانیه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زۆرانبازی ئازاد، به ئاڵای وڵاته‌كه‌یه‌وه به‌شداری بكات و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر پاڵه‌وانه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌و یارییه‌دا به‌ده‌ستبێنێت.