دیسان شالکێ تووشی شکستهات
رووداو - هەولێر
یانەی شالکێ بۆ پێنجەم یاری لەسەریەک لەم وەرزەی خولی ئەڵمانیادا تووشی شکستهات و ئەمجارە سێ خالی دیکەی بەخشییە یانەی هۆڤێنهایم.
شالکێ لەگەڕی پێنجەمی خولەکەدا لەسەر یاریگەی راین نیکار ئارێنا بووە میوانی هۆڤێنهایم و یارییەکە بە گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ پێ دۆڕاند.
لە خولەکی چوار ئیریک ماکسیم شوبۆ موتینگ گۆڵی یەکەمی بۆ شالکێ تۆمارکرد، بەڵام زۆر نەبرد لە خولەکی 17 ئاندریچ کراماریچ ئەنجامەکەی بۆ هۆڤێنهایم یەکسانکردەوە، چوار خولەک پێشکۆتایی هاتنی گێمی یەکەمیش لوکاس رۆب گۆڵی دووەمیشی تۆمارکرد و پێنجەم شکستی بەیانەی شالکێ هێنا و رێگەی نەدا ئەم هەفتەیەش یانەکە هیچ خالێک کۆبکاتەوە و لە پلەی کۆتایی بمێنێتەوە.