تۆنی كروس ولۆكا مۆدریچ گه‌ڕانه‌وه
رووداو -سلێمانى
زینه‌دین زیدانى فه‌ره‌نسى و راهێنه‌رى یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى گه‌رانه‌وه‌ى دوو یاریزانى تیپه‌كه‌ى ئاشكرا كرد .
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، زیدان به فه‌رمى لیستى یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانى بۆ یارییه‌كه‌ى ریال مه‌درید و دۆرتمۆند ئاشكرا كرد كه بڕیاره رۆژى سێشه‌ممه له خولى یانه پاڵه‌وانه به‌رامبه‌ر یه‌ك بوه‌ستنه‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌ش له لیسته‌كه گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ریه‌كه له تۆنی كروس ولۆكا مۆدریچى له خۆ گرتووه .
هاوكات هه‌ریه‌كه له مارسێلۆ، سیۆ هێرناندێز، وكه‌ریم بنزیما، وخیسوس فاییخۆ، وماتیو كۆڤاسیچ به‌هۆى پێكانه‌وه به‌شدارى له یارییه‌كه‌ى دۆرتمۆند ناكه‌ن .