ئەلۆنسۆ بەرەو یوڤێ هەنگاودەنێت



رووداو -سەفین تەها

یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی ئارەزووی گواستنەوەی چابی ئەلۆنسۆی یاریزانی یانەی ریال مەدرید دەکات.

 رۆژنمەی مارکای نزیک لەیانەی ریال مەدرید بڵاوی کردوەتەوە یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی خوازیارە چابی ئەلۆنسۆ پەیوەندی بکات بەریزکانیەوە، وەک رۆژنامەکە باسی لێوەدەکات ئەو یاریزانە بێزاری خۆی دەربریوە لەیانەی لۆس بلانکۆس.

ئەلۆنسۆ لەکۆتایی وەرزی ئەمساڵ گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و فلۆرەنتینۆ پیرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدریدیش گڵۆپی سەوزی بۆ داگیرساندووە کە بۆی هەیە یانەکەی بەجێ بهێڵێت.

ئەلۆنسۆ ئەم وەرزە سەرەتاییەکی خراپی هەبووە چونکە بەهۆی زۆری پێکانە یەک لەدوایەکەکانیەوە ماوەی یاریکردنی نەبووە و ئارەزووی بەجێهێشتنی یانەکەی دەربڕیوە.