تیر شتیگن: كه‌سێك ده‌سته‌وانه‌كانم له‌ده‌ستی بكات به‌كاری ناهێنمه‌وه
مارك تیر شتیگن، گۆڵچیی ئه‌ڵمانى یانه‌ی بارسیلۆنای ئیسپانی، نهێنییه‌كى ژیانى خۆی ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت "هه‌ر كه‌سێك ده‌سته‌وانه‌كانم له‌ده‌ستى بكات هه‌رگیز جارێكی دیكه له‌ده‌ستم ناكه‌مه‌وه".
چه‌ندین یاریزانی تۆپی پێ نه‌ریتی سه‌یریان هه‌یه، هه‌ندێكیان تا گوێ له گۆرانییه‌كی تایبه‌ت نه‌گرن ناچنه ناو یاریگه، هه‌ندێكیان شه‌وی پێش یاری هه‌ندێ جۆره خواردن ناخۆن، هه‌روه‌ها هه‌ندێكیان تاوه‌كو یاری ده‌ست پێنه‌كات له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی دیكه‌ى تیپه‌كه‌یان قسه ناكه‌ن، له‌گه‌ڵ چه‌ندین نه‌ریت و ره‌فتاری سه‌یری دیكه، كه هیچ پاساوێكیان نییه.
مارك تیر شتیگنیش یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ى بڕواى به‌و جۆره نه‌ریتانه هه‌یه، كه وه‌كخۆی بۆ رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌تالۆنی ئاشكرایكردووه، ئه‌و نه‌ریتێكی زۆر سه‌یری هه‌یه‌و ده‌سته‌وانه‌كانی به‌كارناهێنێته‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی دیكه له ده‌ستیان بكات و له‌و باره‌وه گوتی "كاتێك كه‌سێكی دیكه ده‌سته‌وانه‌كانم له ده‌ستی ده‌كات هه‌رگیز جارێكی دیكه به‌كاریان ناهێنمه‌وه". ئه‌و زیاتر گوتى "هه‌ر له ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه ئه‌و نه‌ریته‌م هه‌یه و ناشزانم له‌به‌رچی واده‌كه‌م".
هه‌ندێك ده‌ڵین له‌وانه‌یه شتیگن تووشی وه‌سوه‌سه ببێت، هه‌ندێكی دیكه‌ش ده‌ڵێن ئه‌و گۆڵچییه پێَیوایه ئه‌و نه‌ریته به‌خته‌وه‌رى بۆ دێنێت و به‌و شێوه‌یه باشتر ده‌توانێت گۆڵه‌كه‌ى بپارێزێت.