ڤیدیۆ؛ هیلال یاریی لووتکەی لە ئیتیحاد بردەوە
رووداو دیجیتاڵ
یانەی هیلال یاریی لووتکەی خولی سعودیی بردەوە و سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی ئیتیحاد بەدەستهێنا.
لە رکابەرییەکانی گەڕی شەشەمی خولی سعودیە، هیلال لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی ئیتیحاد یاریی کرد.
لە سەرەتای یارییەکەوە هیلال گوشارەکانی بۆ سەر گۆڵی خاوەن یاریگە چڕکردەوە، لە خولەکی 41 محەممەدۆ دومبیا بەهەڵە گۆڵێکی بۆ یانەی هیلال لە دژی یانەکەی تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەو گۆڵە کۆتاییهات.
لە سەرەتای نیوەی دووەمدا هیلال باشتر دەرکەوت و لە خولەکی 57 مارکۆس لیۆناردۆ گۆڵی دووەمی بۆ یانەکە تۆمارکرد.
دوای ئەوە بنزیما و ئیتیحاد هیچیان پێنەکرا، سەرەڕای ئەوەی هەوڵیان دەدا ئەنجامەکە کەم بکەنەوە، هیلال یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە، یانەکە بە 14 خاڵ لە پلەی سێیەمە و ئیتیحاد دووە، یاریی لەم وەرزەدا دۆڕاند و لە پلەی حەوتەمە.