یانه‌كانی سلێمانی بۆ خولی نایاب خۆیان یه‌كلانه‌كردووه‌ته‌وه
رووداو – هه‌ولێر
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان یانه‌كانی سلێمانی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان نه‌دا بۆ به‌شداریكردن له وه‌رزی نوێ‌دا.
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان بۆ نوێنه‌ری یانه‌كانی پله نایاب به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ ده‌ستنیشانكردنی كاتی ده‌ستپێكردنی خوله‌كه.
محه‌ممه‌د كارێزی په‌یامنێری رووداو له هه‌ولێر، زانیاری ئاكامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، یانه‌كانی سیروانی نوێ و نه‌ورۆز و داوایانكردووه خوله‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه دوابخرێت، ئه‌مه‌ش به هۆكاری ئه‌وه‌ی تیپه‌كانیان ئاماده‌نییه و ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌كانیان گفتوگۆی زیاتر بكه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بده‌ن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ماوه‌یه‌كی زۆره به‌شێكی یانه‌كان خه‌ریكی مه‌شق و ئاماده‌كارین و چاوه‌ڕێی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێ و دیاریكردنی واده‌ی ده‌ستپێكردنی خوله‌كه‌ن.
سیروانی نوێ
یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری دا شه‌ممه‌ی داهاتوو 2-12 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه بكات و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی یانه‌كانی سیروانی نوێ و نه‌ورۆز ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه و پێده‌چێت شه‌ممه‌ی داهاتوو واده‌ی ده‌ستپێكردنی خوله‌كه دیاری بكرێت و تیروپشكیش بكرێت.
له خولی ئه‌م وه‌رزه‌دا یانه‌كانی كه‌ركووك و گازی باكوور به هۆی بارودۆخی شاری كه‌ركووكه‌وه به‌شداریی خوله‌كه ناكه‌ن.
له خولی ئه‌م وه‌رزه‌دا یانه‌كانی كه‌ركووك و گازی باكوور به هۆی بارودۆخی شاری كه‌ركووكه‌وه به‌شداریی خوله‌كه ناكه‌ن.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ یانه‌ی سلێمانی خۆی له سه‌رجه‌م خول و چالاكییه‌كانی تۆپی پێی كوردستان كێشایه‌وه، كه بڕیاربوو به‌شداری خوله‌كانی پله یه‌ك و لاوانی نایاب بكات.
یانه‌ی سلێمانی