ڤیدیۆ؛ مانچێستەر سیتی گەیشتە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ
رووداو دیجیتاڵ
یانەی مانچێستەر سیتی بە بردنەوەیەکی زەحمەت خۆی گەیاندە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ.
سیتیزنس لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بووە میوانی ئۆڵیمپیاکۆس و یارییەکەشی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لێبردەوە.
تاکە گۆڵی بردنەوەی یارییەکەش لە خولەکی 36 لەلایەن فیل فۆدینەوە تۆمارکرا.
بەم بردنەوەیە مانچێستەر سیتی لە چوار یاریدا چوارەم بردنەوەی تۆمارکرد و گەیشتە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ.
ئەوەی جێی دڵخۆشی بوو بۆ یانە شین پۆشەکەی شاری مانچێستەر گەڕانەوەی سێرجیۆ ئاگوێرۆ بوو دوای ئەوەی بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر بوو لە یاریگاکان دابڕابوو