ڤیدیۆ؛ کریستیانۆ بەردەوامە لە گۆڵکردن و بەدەستهێنانی سەرکەوتن بۆ نەسڕ

رووداو دیجیتاڵ

 

لە یارییەکی بەهێزی گەڕی چواردەمی خولی تۆپی پێی رۆشنی سعودیە، لەسەر یاریگەی ئەلئەول پارک، کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوو گۆڵی تۆمارکرد و سەرکردایەتی نەسڕی کرد بۆ بردنەوە لە ئەخدود بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک.
 
نەسڕ لە خولەکی سێزدەدا لە رێگەی سامی ئەلناجی گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و سوودی لە پاسێکی هاوڕێکەی سوڵتان ئەلغانمی وەرگرت.
 
رۆناڵدۆ لە خولەکی حەفتا و حەوتەمدا سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی گۆڵی دووەم بۆ نەسڕ. 
 
تەنیا سێ خولەک دواتر رۆناڵدۆ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی تیپەکەی تۆمارکرد، کە لە دووری 30 مەترەوە تۆماریکرد.
 
بەم سەرکەوتنە، نەسڕ جیاوازی نێوان خۆی و پێشەنگیی ریزبەندیی کەمکردەوە بۆ تەنیا یەک خاڵ، پێش یارییەکەی هیلال لەگەڵ حەزم.
 
لە کاتێکدا ئەخدود بە 10 خاڵ لە پلەی شانزەدەمی ریزبەندیدایە