رووداو ـ هه‌ولێر
یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی، یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی به‌حره‌ینی به توندترین شێوه سزادا، به تۆمه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستی.
فیفا به‌فه‌رمی سزادانی سه‌ید مه‌هدی باقری یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌حره‌ینی راگه‌یاند و بڕیاریدا ئه‌و یاریزانه به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی ئاماژه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستانه له‌دژی جه‌ماوه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆنگ كۆنگ بۆ 10 یاری نێوده‌وڵه‌تی سڕ بكرێت.
ئه‌و یاریزانه له یاری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر هۆنگ كۆنگ له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2022 و جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیای 2023 هه‌ڵسوكه‌وتێكی ناشیرینی به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ری هۆنگ كۆنگ كرد، كه دوای كۆتاییهاتنی یارییه‌كه كه به‌بێ گۆڵ ته‌واوبوو، هه‌ردوو لای چاوه‌كانی راكێشا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هانده‌رانی هۆنگ كۆنگ كه چاوه‌كانتان بچووكه.
فیفا پێیوایه ئه‌و جووڵه‌یه‌ی یاریزانه ته‌مه‌ن 25 ساڵانه‌كه‌ی به‌حره‌ین ئاماژه‌یه‌كی ره‌گه‌زپه‌رستانه بووه، پێویسته به توندترین شێوه سزا بدرێت، بۆیه فیفا بێجگه له سڕكردنی یاریزانه‌كه له 10 یاری نێوده‌وڵه‌تی به بڕی 27.5 هه‌زار دۆلاریش سزادا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ