رووداو ـ هه‌ولێر
خوان لاپۆرتا، سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی، كه پاڵێوراوێكی به‌هێزه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی یانه‌كه، ئاشكاریكرد كه چی بۆ بارسا ده‌كات ئه‌گه‌ر ببێته‌وه سه‌رۆك.
له لاپۆرتایان پرسی ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2021ی سه‌رۆكایه‌تی بارسێلۆنادا سه‌ركه‌وتنت به‌ده‌ستهێنا و بوویته‌وه سه‌رۆكی یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی، بۆ ئه‌و یانه‌یه چیده‌كه‌ی؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا پلانی خۆی ئاشكراكرد.
لاپۆرتا، باسی به‌شێك له پلانه‌كانی كرد و گوتی "پێویسته گرێبه‌سته‌كه‌ی لیۆنێل مێسی بۆ هه‌تاهه‌تایه نوێ بكه‌مه‌وه، چونكه ئه‌و باشترین یاریزانی جیهان و مێژووه".
لاپۆرتا هه‌روه‌ها گوتی "جیرارد پێكی چی بوێت بۆی ده‌كه‌م، ئه‌و تا سه‌ر ئێسقان كه‌ته‌لۆنییه و ژیر و عاقڵیشه له كاره بازرگانیییهكان، ئه‌و رۆژێك له رۆژان ئاماده‌ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تی بارسێلۆنا".
سه‌رۆكی پێشووی بارسێلۆنا له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی ئه‌وه‌شی كرد كه ئه‌و پلانێكی باشی بۆ كاركردن ده‌بێت و گوتی "كارێكی باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر ببمه‌وه سه‌رۆكی بارسێلۆنا و دوای منیش پێكێ دێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ