لامین یامال بە پلاتفۆرمێکی دروستکراو هێرشدەکاتە سەر یاریزانانی ریال مەدرید


رووداو سپۆرتس

بەرکارهێنەرانی پلاتفۆرمی 'ئێکس' ئاشکرایانکردووە، لامین یامالی یاریزانی یانەی بارسێلۆنا، لە رێگەی ئەکاونتێکی نەناسراوەوە هێرشدەکاتە سەر یاریزانانی یانەی ریال مەدرید.
 
هاوکات ئاشکرایانکردووە، ئەو یاریزانانە ئەو پۆستانەی ئێکس ریتویت دەکاتەوە کە پەسنی تواناکانی خۆی دەدەن.
 
لە دوو رۆژی رابردوودا، ئەژمارێکی نەناسێنراو، بەناوی "@ryansbuss19" کە تەنیا فۆڵۆی چوار ئەژماری کردووە کە بریتین لە ئەژماری فەرمیی یانەی بارسێلۆنا، ئەژماری فەرمیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و دوو ئەژماری هاندەرانی بارسێلۆنا، جارێکی دیکە ئەو پۆستانە بڵاودەکاتەوە کە هێرشدەکەنە سەر یاریزانانی ریال مەدرید.
 
بەکارهێنەرانی ئێکس دەڵێن، ئەو ناوەی لە ئێکس بەکاردەهێنرێت، هەمان ناوی ئەژمارێکی دیکەیە کە لامین لە تیک تۆک بەکاریدەهێنێت و ئەوەش دووپاتکرەوەی ئەو راستییەیە کە لامین خاوەنی ئەژمارەکەی ئێکسە.
 
ئەژمارەکە تەنیا چوار پۆستی بڵاوکردووەتەوە کە دووبارە بڵاوکردنەوەی ئەو پۆستانەیە کە بەرگری لە لامین دەکەن و ئەوانیدیکەش یەکێکیان بریتییە لە وەڵامدانەوەی پۆستێک لەسەر ریال مەدرید و پۆستەکەی دیکەش، هێرشکردنە سەر یاریزانانی ریال مەدرید و ناوبردنیانە بە کەسانی خراپ.
 
لامین، ئەژماری فەرمیی لە ئێکس نییە، لە کاتێکدا تەنیا ئینستاگرام و تیک تۆک بەکاردەهێنێت، بەڵام لەماوەی رابردوودا، وێنەیەکی شاشەی مۆبایلەکەی لامین بڵاوکرایەوە کە ئەپڵیکەیشنی ئێکسی لەسەرە و ئەوەش نیشانەیە بۆ بەکارهێنانی ئەو پلاتفۆرمە لەلایەن لامینەوە.
 
لامین لە تیک تۆک 38 ملیۆن فۆڵۆوەرزی هەیە و لە ئینستاگرامیش 40 ملیۆن فۆڵۆوەرز.