بەوێنە.... سەرنجڕاکێشترین کاری نێو هۆڵی کۆنگرەی فیفا
رووداو – هەولێر
بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە نێو هۆڵی کۆنگرەی نائاسایی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان سەرۆکی یەکێک لە فیدراسیۆنە بەشدارەکان نێو هۆڵەکە خەوی لێدەکەوێت.
لە کاتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆنگرەکە و لەکاتی پێشکەشکردنی کارنامەی کاندیدەکانی پۆستی سەرۆکایەتی فیدراسیۆنەکە، گریگ دایک، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا خەوی لێدەکەوێت.
دوای ئەمەش تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی سەرۆکی فیدراسیۆنەکەیان بڵاوکردووەتەوە و کاردانەوەی زۆریشی لێکەوتووەتەوە.