ئەگوێرۆ نزیکە لە بەجێهێشتنی مانسیتی

رووداو-هەولێر

سێرجیۆ ئەگوێرۆی یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی نزیکە لە بەجێهێشتنی یانەکەی.

ئەگوێرۆ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەڤانان رایگەیاند"  ساڵی 2020 گرێبەستەکەم لەگەڵ مانچێستەر سیتی کۆتاییدێت، ئەوکات گرێبەستم نوێناکەمەوە و دەچمە یانەی ئیندیپێندێنتی ئەرجەنتینی".

یاریزانە 29 ساڵییەکە سەبارەت بە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین قسەی کردووە و دەڵێت" هەستدەکەم قەرزداری هەڵبژاردەکەمم، تەنیا بە بردنەوەی جامی جیهانی رووسیا دەتوانم قەرزەکەمییان بدەمەوە".

ئەگوێرۆ ئەم وەرزە لەگەڵ مانسیتی بەشداری 37 یاریکردووە 30 گۆڵ و 7 ئاسیستی هەیە.