Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەرۆکی ریال مەدرید و لۆگۆی لیڤەرپوول

سەرۆکی ریال مەدرید و لۆگۆی لیڤەرپوول

وەرزش26-03-2026

لیڤەرپوول، سەرۆکی ریال مەدرید شۆک دەکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

ئیحسان تاهیر

رۆژی بڵاوکردنەوە

26-03-2026

تاگەکان

لیڤەرپوول, چابی ئەڵۆنسۆ, فلۆرێنتینۆ پێرێز

بابەتی پەیوەندیدار

ریال مەدرید داواکارییەکی چابی ئەلۆنسۆ رەتدەکاتەوە
وەرزش31-05-2026

ریال مەدرید داواکارییەکی چابی ئەلۆنسۆ رەتدەکاتەوە

فلۆرێنتینۆ پێرێز لەبارەی ئێمباپێ و ڤینیسیۆسەوە: قسەی بێمانا دەکەن
وەرزش31-05-2026

فلۆرێنتینۆ پێرێز لەبارەی ئێمباپێ و ڤینیسیۆسەوە: قسەی بێمانا دەکەن

وردەکاریی لێدانە یەکلاکەرەوەکانی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان پاریس و ئارسیناڵ
وەرزش31-05-2026

وردەکاریی لێدانە یەکلاکەرەوەکانی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان پاریس و ئارسیناڵ

رووداو دیجیتاڵ

 

گەورەترین رکابەری ریال مەدرید نزیکە دەبێتەوە لە گرێبەستکردن لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری پێشووی یانەی شاهانە و سەرچاوەکان دەڵێن "فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی مێرێنگی تووشی شۆک بووە، چونکە بیر لەوە دەکاتەوە لە داهاتوودا جارێکی دیکە ئەلۆنسۆ بگەڕێنێتەوە ریال مەدرید".
 
یانەی لیڤەرپوول لە خولی نایابی ئینگلیزیدا چووەتە قۆناخێکی یەکلاکەرەوەوە، ئەمەش دوای زنجیرەیەک ئەنجام کە گومانیان لەسەر توانای تیپەکە بۆ کێبڕکێکردن دروست کردووە، ئەوەش وای لە کارگێڕیی یانەکە کردووە بیر لە گۆڕانکاری بنەڕەتی لەسەر ئاستی دەستەی راهێنەران بکەنەوە.
 
شکستی ئەم دواییەی بەرامبەر برایتۆن تەنیا شکستێکی کاتی نەبوو، بەڵکو دابەزینێکی روونی لە ئاست و نەبوونی سەقامگیری تێدا دەرکەوت، ئەمەش گوشارەکانی سەر ئارنی سلۆتی راهێنەری لەناو یاریگای ئانفێڵد زیاتر کردووە.
 
لەژێر رۆشنایی ئەم پەرەسەندنانەدا، لیڤەرپوول بەکردەیی دەستی بە گەڕان بەدوای راهێنەرێکی نوێدا کردووە کە بتوانێت تیپەکە بۆ ئاستی جارانی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و کیشوەری بگێڕێتەوە، بە جەختکردنەوە لەسەر پڕۆژەیەکی درێژخایەن کە هاوسەنگی هونەری بگێڕێتەوە و هەلی کێبڕکێ لە خولی نایابی ئینگلیزی و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەهێزتر بکات.
 
ناوی چابی ئەلۆنسۆ وەک بژاردەی سەرەکی لەسەر مێزی کارگێڕیی لیڤەرپوول دەردەکەوێت، ئەمەش بەهۆی ئەزموونە هونەرییەکەی و شێوازە تەکتیکییەکەی کە لەگەڵ ناسنامەی یانەکەدا دەگونجێت، جگە لەوەی پێشتر شارەزای کەشوهەوای تیپەکە بووە وەک یاریزان.
 
راهێنەرە ئیسپانییەکە ئێستا یەکێکە لە ناوە دیارەکانی بازاڕی راهێنەران، بەتایبەتی کە ئێستا بەبێ گرێبەستە، ئەمەش نەرمی و خێرایی زیاتر بە لیڤەرپوول دەبەخشێت بۆ جوڵەکردن بەبێ بارگرانی دارایی ئاڵۆز.
 
بەپێی پەرەسەندنەکان، گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا بەکردەیی دەستیان پێکردووە، لەنێوان ئارەزوویەکی هاوبەش بۆ تەواوکردنی رێککەوتنەکە، چونکە ئەلۆنسۆ بایەخێکی زۆر بە ئەزموونی راهێنەرایەتی لە خولی نایابی ئینگلیزیدا دەدات.
 
ئەوەی جێگەی سەرنجە هەواڵێکە کە سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی ریال مەدرید باسی دەکەنو دەڵێن "ریال مەدرید لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخەکە دەکات، چونکە بیر لەوە دەکاتەوە لە داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ ئەلۆنسۆ بکاتەوە، کە ئەمەش ئاڵۆزی و جۆش و خرۆشی زیاتر بۆ بازاڕی راهێنەران لە قۆناخی داهاتوودا زیاد دەکات".
 
ئەم هەنگاوانە رەنگدانەوەی ئارەزووی لیڤەرپوولە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکارییەکی گشتگیر لەناو تیپەکەدا و تەنیا بە چارەسەری کاتی رازی نابێت؛ هەنگاوێک کە لەوانەیە نەخشەی کێبڕکێی ئەورووپا لە وەرزەکانی داهاتوودا دووبارە بکێشێتەوە.