ئیبرا لەگەڵ کچان ئاهەنگی بردنەوەی جامی فەرەنسا دەگێڕێت
رووداو – هەولێر
دوای بردنەوەی جامی فەرەنسا، سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان چەند وێنەیەکی نوێی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، ئەستێرەی سویدی و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە لاس ڤێگاس بڵاوکردووەتەوە کە لەگەڵ چەند کچێک دەردەکەوێت.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی وێنەکانی ئیبراهیمۆڤیچی بڵاوکردووەتەوە، وێنەکان لە لاس ڤێگاسی ئەمریکا گیراون و تیایاندا دەردەکەوێت کە ئیبراهیمۆڤیچ لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی خەریکی وێنەگرتنە و چەند کچێکیش بە جلی نیمچە رووتەوە لە دەورووبەری یاریزانەکەن.
زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ گۆڵکاری خولی فەرەنسا بە 32 گۆڵ ئامانجی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزییە و یانەکە هەموو هەوڵێک دەدات تاوەکو ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی.
ئیبرا پێشتر رایگەیاندووە، نایەوێت لە خولی فەرەنسا بمێنێتەوە و چەندینجار ویستی خۆی بۆ پەیوەندیکردن بە یانەیەکی ئینگلیزی پیشانداوە، سەرچاوەکانیش دەڵێن لەگەڵ وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەر یونایتد لەلایەن مۆرینیۆ ئیبراهیمۆڤیچیش روودەکاتە ئەو یانەیە.