یۆهان كرۆیف له بری ئا‌یاكس ئارینا
رووداو - هه‌ولێر
یانه‌ی ئا‌یاكس ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندی رایگه‌یاند ناوی یاریگه‌كه‌ی له ئا‌یاكس ئاریناوه بۆ یۆهان كرۆیف ده‌گۆڕێت.
كرۆیفی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی هۆڵه‌ندا، ساڵی رابردوو له ته‌مه‌نی 68 ساڵی به نه‌خۆشی كۆچی دواییكرد و وه‌كو زیندووڕاگرتنی ناوی ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ش، یانه‌ی ئا‌یاكس و ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕیی یاریگه‌ی یانه‌كه و ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی شاری ئامستردام رازیبوون له‌سه‌ر گۆڕینی ناوی یاریگه‌كه له ئایاكسه‌وه بۆ "یۆهان كرۆیف ئارینا".
كرۆیف له ژیانی وه‌رزشیدا له‌گه‌ڵ ئا‌یاكس ئه‌مستردامدا وه‌كو یاریزان و راهێنه‌ر چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی مه‌زنی به‌ده‌ستهێناوه، جگه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یدا دووجار له 1974 و 1978 گه‌یشتووه‌ته یاریی كۆتایی مۆندیال، به‌ڵام نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستنه‌هێناوه.