بەڕێوەبەری کارەکانی رافینیا بۆ بەرپرسانی سانجێرمان: دەرگاکانتان بۆ ریال مەدرید بکەنەوە


رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری کارەکانی ڤیتینیای ناوەڕاستکاری پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، داوای لە بەرپرسانی یانەکە کردووە، لە بەرامبەر دەستەوارەکانی ریال مەدرید بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە، کراوەبن.
 
میدیای فەرەنسا گوتوویانە خۆرخی مێندێز، بەڕێوەبەری کارەکانی ڤیتینیا دەیەوێت داهاتوویەکی باشتر بۆ ئەستێرە پۆرتوگالییەکە دابین بکات، پێیوایە رێگە دروستەکە ئەوەیە، ئەو یاریزانە بچێتە ریال مەدرید.
 
پێشتر سەرچاوەکان ئاشکرایانکردبوو، ریال مەدرید ویستی زۆری بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ڤیتینیا هەیە، بەتایبەت پاش ئاستی بەرزی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانە پاریسییەکە لە وەرزی رابردوودا.
 
رۆژنامەی 'ئێل ناسیۆنال'ی فەرەنسی دەڵێ، مێندێز بەبەرپرسانی سانجێرمانی گوتووە، بەرامبەر دەستەوارەی ریال مەدرید لە هاوینی ئەمساڵدا بۆ ڤیتینا، کراوەبن.
 

ئەو بەڕێوەبەری کارە هەروەها گوتوویەتی، با دەرگاکانتان بۆ دانوستاندن لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە کراوەبن.

رۆژنامەکە دەڵێ، ئەگەر گواستنەوەکە رووبدات، لانیکەم 100 ملیۆن یۆرۆ لەسەر ریال مەدرید دەکەوێت.
 
پێشتر رۆژنامەی 'کادینا سێر' ئاشکرایکردبوو، ریال مەدرید پێیوایە گرێبەستکردن لەگەڵ ڤیتینیا، بژاردەی یەکەمە لەپێناو رێکخستنەوەی هێڵی ناوەڕاستی تیپەکە و ئەو یاریزانە، بەبۆچوونی ریال مەدرید، لەپێش رۆدرییە.
 
سەرچاوەکان گوتوویانە، ریال مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو، داڕشتنەوەی تەواو لە هێڵی ناوەڕاستیدا دەکات، بەتایبەت کە پێشبینیکراوە ئێدواردۆ کاماڤینگا و دانی سێبایۆس لە یانەکە بڕۆن.