مانچێستەر سیتی و یوڤێنتوس دەیانەوێت خۆیان لە ریال مەدرید بپارێزن
رووداو دیجیتاڵ
هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و یوڤێنتوس، یاریی لووتکەی گەڕی سێیەمی مۆندیالی یانەکان دەکەن و دەیانەوێت خۆیان لە رووبەڕوبوونەوەی یانەی ریال مەدرید بپارێزن لە قۆناخی داهاتوودا.
لە دوایین گەڕی قۆناخی کۆمەڵەکاندا و لە کۆمەڵەی حەوتەمدا، هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و یوڤێنتوسی ئیتاڵی ئەمشەو رووبەڕووی یەکدەبنەوە، هەردوو یانە سەرکەوتنیان بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگەرکردووە و رکابەری لەسەر یەکلاکردنەوەی پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەکە دەکەن.
بەپێی ریزبەندی ئێستای کۆمەڵەی حەوتەم، یوڤێنتوس بە جیاوازیی گۆڵێک لە پلەی یەکەمی ریزبەندە، ئەمشەو هەردوو یانە دەیانەوێت خۆیان لە رووبەڕوووبوونەوەی ریال مەدرید بپارێزن لە قۆناخی داهاتوودا و پێناچێت کەسیان بیانەوێت پلەی یەکەم ببەنەوە.
بەیەکسانبوون یوڤێنتوس هەر لە یەکەم دەمێنێتەوە و بردنەوەی مانچێستەر سیتی یانە ئینگلیزییەکە دەباتە پلەی یەکەم.
خاوەنی پلەی یەکەمی کۆمەڵەی حەوتەم کە یەکێک لەم دوو یانەیە، بەرامبەر دووەمی کۆمەڵەی هەشتەم یاری دەکات و دووەمەکەشی رووبەڕووی یەکەمی کۆمەڵەی هەشتەم دەبێتەوە.
یارییەکەی دیکەی ئەم کۆمەڵەیە لەنێوان هەردوو یانەی ویدادی مەغریبی و عەینی ئیماراتییە، هەردوو یانە ماڵئاواییان لە رکابەرییەکە کردووە و هەردوو یاری لە یەک کاتدا کاژێر 22:00 بەڕێوەدەچن.