ڤیدیۆ؛ سێلتیك بردییه‌وه
رووداو ـ هه‌ولێر
گایلن براون 30 خاڵی به‌ده‌ستهێنا و به هاوكاری هاوڕێیه‌كه‌ی كیمبا والكه‌ر كه ئه‌ویش 22 خاڵی به‌ده‌ستهێنا، سه‌ركردایه‌تی بۆستن سێلتیكیان كرد بۆ بردنه‌وه له تۆرنتۆ راپتۆرز.
له یارییه‌كی به‌هێزی خولی باسكه‌ی ئه‌مریكیدا، بۆستن سێلتیك رووبه‌ڕووی تۆرنتۆ راپتۆرز بووه‌وه و به ئه‌نجامی 118 ـ 102 خاڵ لێیبرده‌وه.
ئینس كانته‌ری یاریزانی سێلتیكیش یه‌كێك بوو له ئه‌ستێره دیاره‌كانی یارییه‌كه، كه 12 خاڵی به‌ده‌ستهێنا و 11 هێرشی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی ئه‌نجامدا.
بۆستن سێلتیك به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی بووه یه‌كه‌م تیپی ناوچه‌ی ئاتله‌نتی كه له دوایین 4 ساڵدا له تۆرنتۆ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.