مانسیتی دەیەوێت یاریزانێکی ریال مەدرید بگوازێتەوە

رووداو-هەولێر

یانەی مانچیستەر سیتی خۆی بۆ گواستنەوەی تۆنی کرووسی یاریزانی یانەی ریال مەدرید ئامادەدەکات.

بە گوێرەی هەواڵی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، یانەی مانچێستەر سیتی دەیەوێت ئەستێرە ئەڵمانییەکە کۆتایی وەرز بگوازێتەوە یانەکەی.

هەر بە گوێرەی سەرچاوەکانی ئیسپانیا، مانسیتی بۆ گواستنەوەی کرووس ئامادەیە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانە ئیسپانییەکە بۆ ئەوەی بە گواستنەوەکە رازیببن.

یاریزانە 29 ساڵییەک تاوەکو 2022 گرێبەستی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید کۆتایی نایەت، لەم وەرزەشدا لە 31 یاریدا گۆڵێک و چوار ئاسیستی هەیە.