تیروپشکی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ راکێشرا
رووداو دیجیتاڵ
ئەنجامی تیروپشکی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ کە ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەچوو، چەندین رووبەڕووبوونەوەی ئاگرینی لێکەوتەوە، کە لە سەرووی هەموویانەوە یارییە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان ریال مەدرید و رکابەرەکەی مانچێستەر سیتی.
بارەگای یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا میوانداریی رێوڕەسمی تیروپشکی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ کرد، کە تیایدا ئەستێرەی کڕواتی و یاریزانی پێشووی یانەی بارسێلۆنا، ئیڤان راکیتیچ، بەشداریی لە راکێشانی تیروپشکەکەدا کرد.
رکابەرییەکانی قۆناخی شازدە بە سیستەمی چوون و هاتن بەڕێوەدەچن، بە جۆرێک یارییەکانی چوون لە رۆژانی 10 و 11ـی مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێن.
یارییەکانی گەڕانەوەش لە رۆژانی 17 و 18ـی هەمان مانگ، بۆ دیاریکردنی ئەو یانانەی سەردەکەون بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی.
تیروپشکەکە رووبەڕووبوونەوەیەکی ئاگرینی لە نێوان ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی لێکەوتەوە، لە بەرامبەریشدا بارسێلۆنا رووبەڕووی نیوکاسڵ دەبێتەوە.
ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەکانی قۆناخی 16 بەم شێوەیەیە:
مانچێستەر سیتی (ئینگلتەرا) - ریال مەدرید (ئیسپانیا)
سپۆرتینگ (پۆرتوگال) - بۆدۆ گلیمت (نەرویج)
پاریس سانجێرمان (فەرەنسا) - چێڵسی (ئینگلتەرا)
نیوکاسڵ یونایتد (ئینگلتەرا) - بارسێلۆنا (ئیسپانیا)
لیڤەرپوول (ئینگلتەرا) - گاڵاتاسەرای (تورکیا)
تۆتێنهام (ئینگلتەرا) - ئاتلێتیکۆ مەدرید (ئیسپانیا)
بایرن میونشن (ئەڵمانیا) - ئاتڵانتا (ئیتاڵیا)
ئارسیناڵ (ئینگلتەرا) - بایر لیڤەرکوزن (ئەڵمانیا)
رێگای گەیشتن بە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ: