ڤیدیۆ؛ پێشبڕکێی خەڵاتی گەورەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ بەڵەمی چاروکەدار

رووداو دیجیتاڵ

 

پێشبڕکێکانی خەڵاتی گەورەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ بەڵەمی چاروکەدار بەردەوامن و ژاپۆنییەکان خۆیان گەیاندە پێشەنگی ریزبەندیی گشتی.
 
تیپی بەڵەمە چاروکەدارەکانی ژاپۆن بە سەرکردایەتی ناتان ئۆتریدیگ پلەی یەکەمی لە گەڕی سێیەمی پێشبڕکێکانی خەڵاتی گەورەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەدەستهێنا، کە لە سان فرانسیسکۆ بەڕێوەدەچێت.
 
جۆردی زمار، کاپتنی نوێی تیپی بەڵەمە چاروکەدارەکانی ئیسپانیا، سەرکردایەتی تیپەکەی کرد بۆ بەدەستهێنانی پلەی دووەم، کە جیاوازی ماوەی تیپەکەی لەگەڵ تیپی ژاپۆن تەنیا 25 چرکە بوو.
 
تیپی بەڵەمە چاروکەدارەکانی ئوسترالیاش بە سەرکردایەتی تۆم سلێنجزبی بە جیاوازی 38 چرکە لە تیپی ژاپۆنی یەکەم، پلەی سێیەمی بەرکەوت.
 
دوای بەڕێوەچوونی 3 گەڕ لە پێشبڕکێکە، ژاپۆن و ئۆسترالیا بەهاوبەشی پێشەنگی ریزبەندیی گشتیی پێشبڕکێیەکەیان گرتووە، کە هەر یەکێکیان خاوەنی 18 خاڵن.
 
تیپی بەریتانیا و ئینگلتەراش، کە بەر لە بەڕێوەچوونی گەڕی سێیەم، هەر یەکێکیان تەنیا 2 خاڵیان هەبوو، ئێستا هەر یەکێکیان خاوەنی 16 خاڵن.