پاریس و رێن رکابەری لەسەر جامی فەرەنسا دەکەن


رووداو - هەولێر

یانەی پاریس سانجێرمان بە ئامانجی بردنەوەی دووەم نازناوی ئەم وەرزە، لە یاریی کۆتاییدا رووبەڕووی یانەی رێن دەبێتەوە.

ئەمشەو کاژێر 22:00 لەسەر یاریگەی ستاد دۆ فرانس، هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و رێن رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوی جامی فەرەنسا دەکەن.

پاریس خاوەنی 12 نازناوی پاڵەوانێتییەکەیە و چوار وەرزی رابردوو لەسەریەک، نازناوەکەی بردووەتەوە و چاوی لە پێنجەمی لەسەریەکە، یانەی رێنیش تەنیا دووجار بووەتە پاڵەوانی جامی فەرەنسا، دوایینجار کە نازناوەکەی بردبێتەوە وەرزی 1971-1970 بووە، دوای 49 ساڵ جارێکی دیکە یانەکە دەیەوێت بە نازناوەکە شادببێتەوە.

لە پاریس سانجێرمان بەهۆی پێکانەوە ئەگەری زۆر هەیە کیلیان ئێمباپێ، گۆڵکاری خولی فەرەنسا بەشداری لە یارییەکەدا نەکات.