بواتینگ: راگرتنی رۆناڵدۆ له مێسی ئاسانتره
جیرۆم بواتینگ، به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی، رایگه‌یاند رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی ئه‌رجه‌نتینی ئه‌ركێكی زه‌حمه‌تتره له‌وه‌ی رووبه‌ڕووی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی ببیه‌وه.
بواتینگ، به رۆژنامه‌ی سپۆرت بیلدی ئه‌ڵمانی گوت "ئه‌گه‌ر راشكاوانه قسه بكه‌ین، تۆ ناتوانی به ته‌نیا مێسی رابگری، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌وه له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ بكه‌ی، چونكه ئه‌و پشت به توانای جه‌سته‌یی خۆی ده‌به‌ستێت".
بواتینگ، گوتیشی "به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش رۆناڵدۆ هێرشبه‌رێكی مه‌ترسیداره‌و ئێستا شێوازی یاریكردنی خۆی گۆڕیوه، یاری به یاریزان ناكات، ته‌نیا ده‌یه‌وێ به گۆڵكردن كۆتایی به هێرشه‌كان بێنێت، بۆیه راگرتنی ئه‌ویش زه‌حمه‌تتر بووه".