بۆرنمۆس یاریزانێكى دیكه‌ى لیڤهرپوولى برد
رووداو-سلێمانى
یانه‌ى بۆرنمۆسى به‌شدار له خولى یانه‌كانى ئێنگلته‌را به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى شه‌شه‌م گرێبه‌ستى له وه‌رزى گواستنه‌وه‌ى هاوینه ئه‌نجامدا .
به پێى هه‌واڵێكى ماڵپه‌رى یانه‌ى بۆرنمۆس براد سیمسى یاریزانى یانه‌ى لیڤه‌رپوول بۆ ماوه‌ى پێنج وه‌رز په‌یوه‌ندى به یانه‌كه‌یانه‌وه كردووه‌و ده‌بێته شه‌شه‌م گرێبه‌ستى هاوینه‌ى ئه‌مساڵ و دووه‌م یاریزانى لیڤه‌رپوول كه گرێبه‌ستیان ئیمزا كردووه پاش جۆردان ئایبى .
سمیسى ئوسترالى دایكبووى ساڵى 1994ـه‌و ده‌رچووى ئه‌كادیمیاى یانه‌ى لیڤه‌رپووله .