گەشبینی و رەشبینی، دەستەی کارگێڕیی یانەی سلێمانی دابەشکردووە


دوای گەڕانەوەی یانەی سلێمانی بۆ خولی نایابی عێراق و سەرقاڵیی یانەکە بە رێکخستنەوەی تیپەکەی و هێنانی یاریزانی نوێ بۆ ریزەکانی، کێشە داراییەکان لەمپەری گەورەیان لەبەردەم ئومێدەکانی یانەکەدا دروستکردووە.

 لە کاتێکدا هەندێک لە ئەندامانی دەستەی کارگیڕیی یانەکە بە بەڵێنی بەرپرسەکان بۆ هاوکاریکردنی یانەکەیان رەشبینن، هەندێکی دیکەیان بە گەشبینییەوە باس لە هاتنی یاریزانی بەتوانا بۆ یانەکەیان دەکەن.