مێسی گەڕایەوە و بۆ یارییکردن ئامادەیە

 
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی لە چەند یاریی رابردوودا بەهۆی پێکانەوە یاریی نەکرد، لیۆنێل مێسی گەڕایەوە نێو مەشقەکانی ئینتەرمەیامی و خۆی بۆ قۆناخی پێشکۆتایی جامی خول ئامادەدەکات.
 
مێسی بەشێوەیەکی ئاسایی بەشداریی لە مەشقەکانی یانەکەیدا کرد و بۆ یاریی بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە بەرامبەر یانەی ئۆرلاندۆ سیتی ئامادەیە، کاتێک کاژێر 03:30 لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی خولدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
 
لیۆ 10 رۆژ لەمەوبەر لە یاریی بەرامبەر یانەی لۆس ئانجلێس گالاکسی لە رکابەرییەکانی خولی ئەمریکادا تووشی پێکانبوو، لە دوو یاریی رابردووی یانەکەدا بەرامبەر هەردوو یانەی تیگێرێسی مەکسیکی لە جامی خولدا و دی سی یونایتد لە خولی ئەمریکادا یاریی نەکرد.
 
لیۆ بەتەواوی بۆ یارییەکەی بەرەبەیانی سبەی ئامادەیە و چاوەڕواندەکرێت لە پێکهاتەی سەرەکی ئینتەرمەیامیدا بێت بۆ رکابەریکردن لەسەر گەیشتن بە یاریی کۆتایی جامی خول.
 
جگە لە مێسی، خۆردی ئەلباش، بەشێوەیەکی ئاسایی مەشق و راهێنانەکانی ئەنجامداوە و بۆ یارییەکە ئامادەیە.