ڤیدیۆ؛ کەین و بایرن لە راماڵینی یانەکان بەردەوامن


رووداو دیجیتاڵ

هاری کەین دوو گۆڵی دیکەی تۆمارکرد و سەرکردایەتیی پێنجەم بردنەوەی لەسەریەکی یانەی بایرن میونشنی کرد لە خولی ئەڵمانیادا.
 
لە دەستپێکی رکابەرییەکانی گەڕی پێنجەمی خولەکەدا، یانەی بایرن میونشن لە یاریگەی خۆیدا میوانداریی یانەی ڤێردێر برێمەنی کرد، لە خولەکی 22 جۆناتان تا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ باڤارییەکان تۆمارکرد.
 
لە خولەکی کۆتایی نیوەی یەکەمدا، هاری کەین بەلێدانی سزا گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە لە بەرژەوەندی بایرن میونشن تەواو بوو.
 
خولەکی 65 هاری کەین گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی خاوەن یاریگەی تۆمارکرد و ژمارەی گۆڵەکانی لە دوای تەنیا پێنج یاری لە خولەکەدا گەیاندە 10 گۆڵ.
 
سێ خولەک پێشکۆتاییهاتنی کاتی ئاسایی یارییەکە، کۆنراد لایمەر بۆ جاری چوارەم تۆڕی گۆڵی برێمەنی هەژاند، بایرن میونشن یارییەکەی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە، پێنجەم بردنەوەی لەسەریەکی تۆمارکرد و بووە خاوەنی 15 خاڵ لە پێشەنگی خولەکەدا.
 
هاری کەین تاوەکو ئێستا 104 یاریی بەدرێسی بایرن میونشنەوە ئەنجامداوە 100 گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکردووە، بەمەش پێش کریستیانۆ رۆناڵدۆ کەوت کە پێشتر لە 105 یارییدا توانیبووی 100 گۆڵ بۆ ریال مەدرید تۆماربکات و هالاندیش لە 105 یارییدا 100 گۆڵ بۆ مانچێستەر سیتی بکات.