ئاشکرابوو، بارسیلۆنا بۆسەی بۆ گریزمان داناوەتەوە
رووداو – هەولێر
یانەی بارسیڵۆنا پلانی دارشتووە، ئانتوان گریزمانی فەرەنسی و یاریزانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بگوازێتەوە ریزەکانی و بۆ ئەم مەبەسەتە ئامادەیە پێنج یاریزانی یانەکەی بکاتە قوربانی پلانەکەی.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرایکرد، بەرپرسانی بارسێلۆنا دەمێکە پلانی گواستنەوەی گریزمانیان دارشتووەو لە گواستنەوەی زستانەدا بە گرێبەستێکی خەیاڵی ئەو یاریزانە دەگوازنەوە ریزەکانی بارسا.
رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا بۆ دابین کردنی ئەو بڕە پارەیە، پێنج یاریزان بە یەکجار دەفرۆشێت، لەوانە ئاردا تۆران، ئاندرێ گۆمێز، تۆماس ڤێرمایلین، ئەلێکس ڤیدال و باکۆ ئالکاسێر.
گریزمان کە ئاستێکی نمونەیی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید پێشکەشدەکات، بەڵام دەیەوێ لەمەودوا نازناو بچێنێتەوەو بۆ ئەم مەبەستەش روو دەکاتە یانەیەکی مەزن.
جگە لە بارسێڵۆنا هەریەکە لە مانچێستەریونایتد، پاریس سانجێرمان و ریال مەدرید کڕیاری سەرەکی ئەو یاریزانەن.