سه‌فین كانه‌بی: ئه‌مساڵ دوو پاڵه‌وانیه‌تیی گه‌وره‌ی كۆنیفا ئه‌نجامده‌درێت
KFA- سویسرا
ئه‌مڕۆ سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان له سویسرا به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كانی رێكخراوی كۆنیفای كرد و ئاشكرایكرد ئه‌مساڵ دوو پاڵه‌وانیه‌تیی كۆنیفا بۆ تۆپی پێی كوڕان و كچان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان سه‌فین كانه‌بی، كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزیی رێكخراوی كۆنیفایه، ئه‌مڕۆ له سویسرا به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی رێكخراوه‌كه‌ی كرد، كه تایبه‌ت بوو به كاروباره‌كانی رێكخراوه‌كه و كار و به‌رنامه‌ی داهاتوویان، به تایبه‌تی پاڵه‌وانیه‌تیی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌رێمه‌كان، كه كۆنیفا رێكی ده‌خات.
سه‌فین كانه‌بی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كانی كۆنیفا كۆتاییهات و متمانه‌مان به سه‌رۆك و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی رێكخراوه‌كه به‌خشییه‌وه و تاوه‌كو دوو ساڵی دیكه به‌رده‌وامده‌بن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ دوو پاڵه‌وانیه‌تیی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی هه‌رێمه‌كان له‌لایه‌ن كۆنیفا رێكده‌خرێت، پاڵه‌وانیه‌تیی پیاوان ته‌نیا بۆ هه‌رێمه‌كانی ئه‌وروپا ده‌بێت، كه له قوبرسی توركیا له مانگی حوزه‌یرانی داهاتوودا رێكده‌خرێت، پاڵه‌وانیه‌تیی تۆپی پێ بۆ كچانیش رێكده‌خرێت، كه رۆمانیا میوانداریی ده‌كات.
كانه‌بی ئاشكرایكرد: پاڵه‌وانیه‌تیی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌رێمه‌كان بۆ تیپه‌كانی پیاوان ته‌نیا بۆ هه‌رێمه‌كانی نێو كیشوه‌ری ئه‌وروپایه، به‌ڵام كوردستانیش داوهتكراوه، ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر بۆمان بڕه‌خسێت و توانا‌مان هه‌بێت به‌شداریی ده‌كه‌ین".
سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان هه‌روه‌ها بابه‌تێكی دیكه‌ی گرنگی باس كرد و گوتی: "پاڵه‌وانیه‌تیی كۆنیفای 2018 پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی گرنگ ده‌بێت، سێ شوێن كاندیدن بۆ میوانداریكردنی، ئه‌وانیش شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیا، رووسیا و قه‌ته‌ڕ، كه له‌نده‌ن نزیكه له‌وه‌ی میواندارییه‌كه بكات، به‌ڵام هێشتا یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه".
هه‌ڵبژارده‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌ته‌ی 2008ـه‌وه به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تیی هه‌رێمه‌كانی ده‌كات، ساڵی 2012یش میوانداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی كرد و نازناوه‌كه‌ی برده‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی دوو جاریش پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێناوه.
كوردستان به ناو و ئاڵای خۆیه‌وه به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تیی هه‌رێمه‌كان ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان، كه له ساڵی 2006دا دامه‌زراوه، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كوردستان بكاته ئه‌ندام له فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی تۆپی پێ (فیفا) و هه‌فته‌ی رابردووش له رێگه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراقه‌وه هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه و پێشتر چه‌ند هه‌وڵێكی داوه.