ڤیدیۆ؛ زاخۆ بۆ یارییەکی مێژوویی بەرەو سعودیە بەڕێکەوت

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی زاخۆ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای چوار بردنەوەی لەسەریەک لەسەر ئاستی خولی ئەستێرەکانی عێراق و جامی کەنداو بۆ یانەکان، یانەی زاخۆ بۆ یارییەکی مێژوویی دەچێتە سعودیە.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شاندی یانەی زاخۆ لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بەرەو سعودیە بەڕێکەوت، یانەکە سەرەتا دەچێتە ئوردن، لەوێشەوە بۆ ریاز بۆ ئەنجامدانی یارییە مێژووییەکەیان بەرامبەر یانەی شەباب.
 
زاخۆ لە سێ یاریی رابردووی خولی ئەستێرەکانی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و هیچ گۆڵێکیشی لێنەکراوە، تیپەکە بە ورەیەکی بەرزەوە دەچێتە سعودیە.
 
دوای گەیشتنی بۆ ریاز، یانەی زاخۆ یەکەم ئامادەکاریی خۆی بۆ ئەو یارییە دەستپێدەکات.
 
هوشیار شەهباز، سکرتێری یانەی زاخۆ بەر لە بەڕێکەوتنی شاندەکە قسەی بۆ رووداو سپۆرتس کرد و گوتی "هیچ کێشەیەکی داراییمان نییە و تیپەکە لە بارودۆخێکی زۆرباشدایە، سێ یاریزان لە یارییەکە بێبەش دەبن، ئەوانیش عیماد عیسا، محەممەد عەلی عەبود و حەمید عەلین، کە بەهۆی پێکانەوە ناتوانن یاریی بکەن."
 
سکرتێری یانەکە دەڵێت "هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوە دەبێت هاندەرانمان دڵخۆشبکەین و بە ئەنجامێکی باشەوە بگەڕێینەوە."
 
رۆژی سێشەممە لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی کەنداو و لە یارییەکی مێژووییدا زاخۆ بەرامبەر شەبابی سعودی یاریی دەکات.



 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە