لویز لە قەل و لە كۆتریش بوو
یانەی ئاتلێتکیۆ مەدریدی ئیسپانیا بەهەموو شێوەیەک گەڕانەوەی فلیپێ لویزی بەرگریکاری بەرازیلی یانەی چێڵسییان بۆ یانەکەیان رەتکردەوە.
لویز هاوینی رابردوو لە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانییەوە روویکردە یانەی چێڵسی، بەڵام لە سەرەتای ئەم وەرزەوە ئەو یاریزانە نەبووەتە جێگای سەرنجی خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەی چێڵسی و لە زۆرینەی کاتەکاندا لەسەر کورسی یەدەگدا دەبیندرێت.
وتەبێژی فەرمی یانەی ئاتلێتکیۆ مەدریدی ئیسپانی بە رۆژنامەی مارکای گووتووە، ئێمە ئەو یاریزانەمان ناوێتەوە، بەرگریکاری زۆر باشترمان درووستکردووە و خزمەتی زیاتر بە یانەکە دەکەن.
لەبەرامبەریشدا لویز دڵخۆشیی خۆی بە یاریکردن لە ئینگلتەرا دەربڕیوە، سەرەرای ئەوەی گرنگییەکی ئەوتۆی پێنادرێت لەلایەن یانەکەیەوە.
ئەو بەرگریکارە برازیلییە لە گواستنەوەکانی رابردوودا بەبڕی 15 ملیۆن پاوەند لە مەدریدەوە چووە لەندەن.