رایۆ ڤایکانۆ دەیەوێت بەبردنەوە لە ریال هەنگاو بۆ مانەوە بهاوێژێت
رووداو - هەولێر
رکابەرییەکانی گەڕی 35ـی لالیگا، بە ئەنجامدانی چەند یارییەک بەردەوامدەبن، یانەی ریال مەدریدیش لە دەرەوەی یاریگەی خۆی یارییدەکات.
ریال مەدریدی سێیەمی ریزبەندی خولەکە بە کۆکردنەوەی 65 خاڵ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی، دەبێتە میوانی یانەی رایۆ ڤایکانۆی خاوەنی پلەی کۆتایی ریزبەندی خولەکە دەبێتەوە، لەو یارییەدا کە کاژێر 21:45 بەڕێوەدەچێت.
یانەی خیتافی کە ئەم وەرزە رکابەری لەسەر گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەکات، لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی ریال سۆسیداد یارییدەکات، لەو یارییەدا کە کاژێر 17:15 بەڕێوەدەچێت.
لە یارییەکی دیکەدا، یانەی سێڤییای پێنجەمی ریزبەندی خولەکە، کاژێر 15:00 لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی خیرۆنا یارییدەکات.
هەردوو یانەی ڤیاریال و هوێسکاش، کاژێر 19:30 لەسەر یاریگەی لاسارامیکا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.