هه‌ولێر دەیەوێت بەتۆڵەسەندنەوە لە شورتە بگه‌ڕێته‌وه سەر رێچکەی سەرکەوتن
رووداو هه‌ولێر
له گه‌ڕی 30ـی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كاژێر 19:30 یانه‌ی هه‌ولێر له‌نێو یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری میوانداریی یانه‌ی شورته ده‌كات.
تیپی خاوه‌ن خانه‌خۆی له دوو یاریی رابردوویدا دۆڕاوه و ده‌یه‌وێت به‌ئه‌نجامێكی باش دڵی هانده‌رانی ئاشت بكاته‌وه.
درێس زه‌رده‌كان به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌میر بابۆی راهێنه‌ر دوایین یه‌كه‌ی راهێنانیان ئه‌نجامدا، تیپه‌كه به‌كۆكردنه‌وه‌ی 25 خاڵ له پله‌ی پازده‌می ریزبه‌ندییه.
كاوه ئیبراهیم، راهێنه‌ری گۆڵپارێزانی یانه‌ی هه‌ولێر، له لێدوانێكی تایبه‌ت به تۆڕی میدیایی رووداو رایگه‌یاند "ئێمه ئاماده‌كارییه‌كی زۆر باشمان كردووه و راسته شورته به‌هێزه و ئه‌ركمان ئاسان نییه، به‌ڵام هه‌ولێر سه‌نگی خۆی له خوله‌كه‌دا هه‌یه و ده‌مانه‌وێت دڵی هانده‌رانمان ئاشت بكه‌ینه‌وه".
یانه‌ی شورته پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی ئه‌ستێره‌كان و جامی عێراق، تیپێكی پڕ له ئه‌ستێره و ناوی گه‌وره به‌كۆكردنه‌وه‌ی 59 خال له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندیی خوله‌كه‌یه و ركابه‌ری دەکات بۆ پارێزگاریکردن له نازناوی خوله‌كه.
میوانه‌كه‌ی هه‌ولێر وه‌رزی ئه‌مساڵ ته‌نیا سێ یاری دۆڕاندووه، هاتووه بۆ پایته‌ختی كوردستان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دۆڕانی یاریی رابردووی به‌رامبه‌ر زه‌ورا، دوو رۆژه شاندی یانه‌ی شورته گەیشتووەتە هه‌ولێر هەموو یاریزانەکانی ئامادەن بۆ ئەم یارییە جگە لە مه‌حموود مه‌واسی هێرشبه‌ری سووری، کە به‌هۆی پێكان ناتوانێت به‌شداری یارییه‌كه بكات.
له ریزی یانه‌ی شورته سێ ئه‌ستێره‌ی كورد یاریده‌كه‌ن كه بریتین له ئاكام هاشم، رێوان ئه‌مین و ئه‌حمه‌د زێڕۆ.
ئاكام هاشم، یاریزانی یانه‌ی شورته بۆ رووداو گوتی "هه‌ستێكی ناخۆشه دێمه‌وه نێو ئه‌و یاریگه‌یه‌ی كه لێی ده‌ركه‌وتم، ئاماده‌كارییه‌كی زۆر باشمان بۆ یارییه‌كه كردووه"٠
له یاریی قۆناخی یەکەمی وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقدا یانه‌ی شورته به ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی هه‌ولێری برده‌وه.