ورده‌كارى له‌سه‌ر سیستمه نوێیه‌كه‌ى بین سپۆرت
رووداو -سلێمانى
هیچ گۆڕانێك به‌سه‌ر سیستمى بین سپۆرت نایه‌ت و سه‌رجه‌م ریسیڤهرهكانى دیكه‌ى بین سپۆرت له‌كاردا ده‌بن.
به‌ڵام ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى باس له گۆڕێنى سیستمى ((كارت بۆ سیم كارت) ده‌كه‌ن، په‌یوه‌ندى به نه‌مانى ریسیڤه‌ره پێشكه‌وتووه‌كانى بین سپۆرته‌وه هه‌یه له زۆربه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ى، كه ره‌واج به ریسیڤهرى بین سپۆرت ده‌درێت له جۆرى هیوماكس.
له سه‌ره‌تاى گۆڕانكارییه‌كانى گۆڕینى سیستمى بین سپۆرت له كارته‌وه بۆ ریسیڤهرى بین سپۆرت، ژماره‌یه‌ك جۆرى ریسیڤهرى خسته بازاڕه‌وه، به‌ڵام یه‌كێك له‌و ریسیڤهرانهى، كه له بازاڕدا رهواجى نه‌بوو، ئه‌م جۆره ریسیڤهرهیه، كه پێى ده‌ڵێن ((ڤێتنامى))، كه به سیم كارت ئیش ده‌كات، به‌ڵام بۆ ساخكردنه‌وه‌ى ئه‌و ژماره زۆره‌ى ریسیڤهرى جۆرى (ڤێتنام))ى، بین سپۆرت بڕیارى دا، ته‌نیا ئه‌م جۆره ریسیڤه‌ره بخاته بازاڕه‌وه.
به‌ڵام سه‌رجه‌م جۆره‌كانى دیكه‌ى ریسیڤهرى بین سپۆرت، به‌شێوه‌ى ئاساییى كارده‌كه‌ن، به‌بێ گۆڕینى ریسیڤهرهكه، ته‌نیا به‌شداربوو كارته‌كان نوێ ده‌كاته‌وه بۆ ماوه‌ى سێ مانگ و شه‌ش مانگ و ساڵ، به‌ڵام ئه‌م جۆره نوێیه، به هه‌مان سیستم كارا ده‌بێت، به‌س جیاوازییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه، كه له‌برى كارت جێگه‌ى سیم كارتى هه‌یه، ده‌نا هیچ جیاوازییه‌كى نییه له‌نێوان سیستم و جۆرى نوێكردنه‌وه‌دا.