بین سپۆرت ڕومالێكى تریشى برده‌وه‌

رووداو –سلێمانى 

تۆرى بین سپۆرتى وه‌رزشى ڕومالى پاڵه‌وانێتییه‌كى گه‌وره‌ى بۆ ماوه‌ى دوو خولى تر  ده‌سته‌به‌ر كرد بۆ بینه‌ره‌كانى .

تۆماس باخى سه‌رۆكى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى جیهان  رایگه‌یاندووه‌، تۆرى بین سپۆرت مافى په‌خشكردنى هه‌ردوو پاڵه‌وانێتى یارییه‌ ئۆلۆمپیه‌كان بۆ  ساڵى 2020 و 2024 ده‌سته‌به‌ر كردووه‌ بۆ دانیشتوانى خۆرهه‌لاتى ناوه‌راست و باكوورى ئه‌فریكا .

بین سپۆرت به‌ده‌ر له‌و دوو كه‌رنه‌ڤاڵه‌ش ساڵى داهاتوو په‌خشى یارییه‌كانى ئۆلۆمپیادى ساڵى داهاتووى به‌رازیل له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت .