فەرمی.. گارێس بەیڵ گەیشتە چین و ریال مەدریدی جێهێشت

رووداو-هەولێر 

گارێس بەیڵی وێلزی یانەی ریال مەدریدی جێهیشت و بەمەبەستی پەیوەندیکردن بە یانەی جیانگسوەوە گەیشتە چین.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، گارێس بەیڵ لە فرۆکەخانەی نانجینگ دادەبەزێت و لەلایەن بەرپرسانی یانەی جیانگسو سونینگی چینییەوە پێشوازی لێکرا.

لەلایەن زینەدین زیدانی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییەوە گارێس بەیڵ بە فەرمی لە پلانەکاندا دەرهێندراوە و ئەو راهێنەرە رایگەیاند کە بەیڵ یانەکە جێدەهێڵێت.

بەپێی ئەو دەنگۆیانەبێت کە بڵاوکراونەتەوە، مووچەی ساڵانەی گارێس بەیڵ لە یانە چینییەکە هەفتەی ملیۆن و نیوێک یۆرۆ دەبێت، واتا ساڵانە نزیکەی 54 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە وەردەگرێت کە ئەمەش دەیکاتە خاوەن بەرزترین مووچە لە مێژووی تۆپی پێدا و هیچ یاریزانێک ئەوەندە مووچەی نییە.

بەیڵ لەگەڵ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیدا 231 یاری ئەنجامداوە و 103 گۆڵی کردووە، خاوەنی 13 نازناویشە لەگەڵ مێرەنگیدا.

ئەو یانەیەی کە بەیڵ پەیوەندی پێوەکردووە، خاوەنی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتالییە و رەنگە هەندێک گۆڕانکاری لە دوای واژۆکردنی گریبەستەکە بکرێت، بۆ نموونە گارێس بەیڵ بەشێوەی خواستن رووبکاتە ئینتەرمیلان بەڵام مووچەکەی لەلایەن یانە چینییەکەوە پێبدرێت.