لاس پاڵماس پێشه‌نگى خولى ئیسپانى گرته‌ ده‌ست

رووداو -سلێمانى 

یانه‌ى لاس پاڵماس بردنه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ده‌سته‌به‌ر كردو به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمی پێشه‌نگى خولى یانه‌كانى ئیسپانیاى پاش دوو گه‌ڕ له‌ ئه‌ستۆ گرت .

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ چوارچێوه‌ى یارییه‌كانى خولى یانه‌كانى ئیسپانیا ( لالیگا)، یانه‌ى لاس پاڵماس بردنه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ده‌سته‌به‌ر كردو 5-1 گراناداى تووشى شكست كرد.

هه‌ر له‌ یارییه‌كانى ئه‌مڕۆى خوله‌كه‌ دیپۆرتیڤۆئالاڤێس و خیخۆن بێگۆڵ یه‌كسانبوون .