بی ئێن سپۆرت: كۆتینیۆ بووه یاریزانی بارسێلۆنا
كه‌مێك پێش ئێستا، تۆڕی بی ئێن سپۆرتی قه‌ته‌ری رایگه‌یاند، كۆتینیۆ بووه‌ته یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و لیڤه‌رپوول له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون كه كۆتینیۆ بچێته ریزه‌كانی بارسێلۆنا، به‌رامبه‌ر 160 ملیۆن یۆرۆ.
بی ئێن سپۆرت، له‌و باره‌وه رایگه‌یاند "سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نێو یانه‌ی بارسێلۆنا پێیڕاگه‌یاندین كه كۆتینیۆ به‌ر له كۆتاییهاتنی ماوه‌ی میركاتۆی ئه‌م هاوینه ده‌بێته یاریزانی بارسێلۆنا".