پاڵەوانێتی زۆرانبازی لە دهۆك بەڕێوەچوو


رووداو -دهۆك 

لە دهۆك پاڵەوانێتی زۆرانبازی لە کێشی 43 کیلۆگرام تاوەکو 100 کیلۆگرام  بۆ شەش تیمی سنووری پارێزگاکە بەڕێوەچوو.

دهۆك بێ رکابەرە لە یاریی زۆرانبازی و ئیستا 35 یاریزانی ئەم شارە لە کێشە جیاوازەکاندا نوێنەری کوردستان و عێراقن لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکاندا.