ڤیدیۆ؛ پاڵەوانێتیی گۆڕەپان و مەیدانی جیهان لە بوداپێستی هەنگاریا کۆتاییهات

رووداو دیجیتاڵ

 

پاڵەوانێتیی گۆڕەپان و مەیدانی جیهان لە بوداپێستی هەنگاریا کۆتاییهات، فێمبۆڵ خانمە راکەری هۆڵەندی کۆتاییەکی جوانی لە پاڵەوانێتییەکەدا هەبوو، کاتێک لە راکردنی 4 جاران 100 مەتریی پۆستەدا سەرکردایەتیی وڵاتەکەی کرد بۆ بردنەوەی میدالیای زێڕ.
 
لە هەمان رکابەریدا و لەسەر ئاستی پیاوان، تیمی ئەمریکا جارێکی دیکە باڵادەستی خۆی پێشاندا و بە دوو خولەک و 57 چرکە و 31 لە بەشی هەزاری چرکە میدالیای زێڕی رکابەرییەکەی بردەوە.
 
لە راکردنی 5 هەزار مەتریی ئاستی تاکەکەسیی پیاوان، یاکۆب ئینگێ بریگتسێنی نەرویجی بە جیاوازییەکی کەم لەگەڵ کاتیری ئیسپانی توانیی پلەی یەکەم و میدالیای زێڕ بباتەوە، کاتێک مەوداکەی بە 13 خولەک و 11 چرکە و 30 لە بەشی هەزاری چرکە تەواوکرد.
 
لە راکردنی 800 مەتریی ئاستی خانماندا، رکابەرییەکی بەهێز بینرا، بەڵام ماری مۆرای کینی بە خولەکێک و 56 چرکە و 03 لە بەشی هەزاری چرکە گەیشتە خاڵی کۆتایی و میدالیای زێڕی لە مل کرا.
 
لە پێشبڕکێی راکردنی 3 هەزار مەتری و لە ئاستی خانمان وێنفرێد یاڤیی بەحرەینی مێژووییەکی گەورەی تۆمارکرد و میدالیای زێڕی بردەوە، کاتێک بەجیاوازییەکی زۆر لەگەڵ رکابەرەکانی گەیشتە خاڵی کۆتایی.
 
هیندستان بۆ یەکەمجار لە پاڵەوانێتیی گۆڕەپان و مەیداندا میدالیاییەکی زێڕی بەدەستهێنا، کاتێک نیراج شوبرا لە یاریی هەڵدانی رمدا پلەی یەکەمی بردەوە.
 
یارۆسلاڤا ماهۆشیکی ئۆکراینی لە یاریی خۆ هەڵدانی بەرزدا میدالیای زێڕی لە ئاستی خانماندا بەدەستهێنا.