لوکاس هێرناندێز دەیەوێت ئاتلێتیکۆ مەدرید جێبهێڵێت

رووداو-هەولێر

لوکاس هێرناندێزی یاریزانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید ئەگەر گرێبەستێکی باش لە یانەکانی دیکەوە بێتە پێشی  یانەکەی جێدەهێڵێت.

بەگوێرە هەواڵی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، لوکاس هێرناندێزی فەرەنسی دەیەوێت لە وەرزی داهاتوو یانەکەی جیبهێڵێت و رووبکاتە یانەیەکی دیکەی ئەوروپا.

هەر لە هەواڵی رۆژنامەکانی ئیسپانیا هاتووە، یانەی بایرن میونشن دەیەوێت یاریزانە فەرەنسییەکە لە وەرزی گواستنەوەی هاوینەدا بگوازێتەوە یانەکەی، بەڵام ئامادە نییە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە بداتە ئاتلێتیکۆ.

لوکاس هێرناندێزی تەمەن 22 ساڵ لە ساڵی 2014 وە یاری بۆ یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی دەکات.