یه‌كێتیی تۆپی پێی کوردستان چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد


رووداو  هه‌ولێر

ئەمڕۆ لە هۆڵی میدیا لە هەولێر یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەگەڵ نوێنەری یانەکانی کوردستان کۆبووەوە و چەند بڕیارێکیان دەرکرد.

لە گرنگترین بڕیارەکانی کۆبوونەوەکە، هەر یاریزانێک کارتی سوور وەربگرێت، جگە لە سڕکردن، سزای ماددیش دەدرێت.

هەروەها راهێنەر یان یاریدەدەری راهێنەر، یان راهێنەری گۆڵپارێزان کێشە له‌ یارییه‌كاندا درووست بکەن، ئەوا بڕوانامەی راهێنەرایەتیان لێوەردەگیرێتەوە، هەروەها بۆ ماوەی ساڵێکیش لە کارەکەیان دووردەخرێنەوە.

ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێ دوای وه‌ستانی خولەکانی كوردستان دێت، كه‌ به‌ هۆی شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی چه‌ند یارییه‌ك، خوله‌كان‌ وه‌ستێندران.