ڤیدیۆ.. میامی هیت به‌ دراماتیكی بردنه‌وه‌ی تۆماركرد


رووداو – هه‌ولێر

ئارۆن هۆلیدایی یاریزانی یانه‌ی ئیندیانا پیسه‌رز له‌گه‌ڵ فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه‌ نه‌یتوانی خاڵ تۆماربكات و تیپه‌كه‌ی له‌ بەرامبه‌ر میامی هیتدا له‌ دۆڕان رزگار بكات.

له‌ خولی باسكه‌ی ئه‌مریكادا میامی هیت میوانداریی ئیندیانا پیسەرزی كرد و زۆر به‌ زه‌حمه‌ت بە  113 ـ 112 خاڵ لێیبرده‌وه‌.

جیمی باتلێر پاڵه‌وانی یارییه‌كه‌ بوو، كه‌ توانی 20 خاڵ بۆ میامی تۆماربكات.

ئه‌مه‌ دووه‌م شكسته‌ بۆ ئیندیانا له‌ دوایین 8 یاریدا، له‌ كاتێكدا ئه‌مه‌ چواره‌م سه‌ركه‌وتنه‌ میامی به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ به‌ده‌ستی ده‌هێنێت.