رۆژی هەینی تیروپشکی پاشکۆی چامپیۆنزلیگ رادەکێشرێت

 
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی هەینی تیروپشکی پاشکۆی چامپیۆنزلیگ و رێگەی قۆناخی شازدە و قۆناخەکانی دیکەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا دیاریی دەکرێت.
 
دوای تەوابوونی یارییەکانی قۆناخی خول لە چامپیۆنزلیگدا، هەشت یانە بەشێوەی راستەوخۆ گەیشتنە قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و 16 یانە گەیشتنە قۆناخی پاشکۆ، رۆژی هەینی تیروپشک دەکرێت بۆ ئەوەی رووبەڕووبوونەوەکانی ئەو قۆناخەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا یەکلابکرێنەوە.
 
ئەو یانانەی لە قۆناخی پاشکۆ دەبن
 
ریال مەدرید 
پاریس سانجێرمان
ئینتەر
نیوکاسڵ
ئاتلێتیکۆ مەدرید
ئاتالانتا
بایرلیڤەرکوزن
 
بۆرووسیا دۆرتموند
ئۆڵیمپیاکۆس
کلەب برووج
گاڵاتەسەرای
مۆناکۆ
قەرەباخ
بۆدۆ گلیمت
بێنفیکا
 
ئەم 16 یانەیە رووبەڕووی یەکدەبنەوە و براوەی هەر هەشت یارییەکە دەگەنە قۆناخی داهاتوو و بەمشێوەیە قۆناخی هەشت دەردەکەوێت.
 
تیروپشکەکە رۆژی هەینی کاژێر 14:00 بەڕێوەدەچێت و لە نیۆنی سویسرا تیروپشکەکە رادەکێشرێت، لەم قۆناخەدا هەموو ئەگەرەکان لەبەردەم یانەکاندا کراوەن، دەکرێت دوو یانەی یەک وڵات رووبەڕووی یەکببنەوە، بەڵام ناکرێت دوو یانەی یەک شار لە یەک شەودا یاریی بکەن، بۆ نموونە ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یەک شەودا یارییەکانیان ئەنجام نادەن.
 
یارییەکانی چوونی قۆناخی پاشکۆ لە رۆژانی 17 و 18ـی 2ـی 2026 بەڕێوەدەچن، رۆژانی 24 و 25ـی 2ـی 2026 یارییەکانی گەڕانەوە دەکرێن و ئەو 8 یانەیە یەکلادەبنەوە کە دەگەنە قۆناخی 16 و رۆژی 27ـی 2ـی 2026 تیروپشکی قۆناخی 16 رادەکێشرێت.