بەشداریکردنی بێکهام لە فیلمێکدا هەرا دەنێتەوە


رووداو - هەولێر

دەیڤید بێکهام، ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێ ئینگلتەرا بەشداری لە فیلمێکدا دەکات.

دوای ئەوەی دەڤید بێکهام لە فیلمێکدا رۆڵی سەرەکی پێدەدرێ، وێنەیەکی جیاوازی لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایتی ئینستاگرام  بڵاوکردەوە و ئەو وێنەیە بووە جێگەی سەرنجی هەوادارانی بێکهام وکاردانەوەی بە دوای خۆیدا هێنا و نیو ملیۆن کەس زیاتر لایکی ئەو وێنەیان کردووە.

بێکهام بەشداری لە فیلمی (Knights of the Roundtable: King Arthur) دەکات و رۆڵی سەرەکی لەو فیلمەدا دەگێڕێت ،کە مانگی پێنجی ئەمساڵ لە سینەماکان پەخش دەکرێت.

بێکاهم  لە ژێر ئەو وێنەیەی کە لە ئینستاگرام بڵاوی کردۆتەوە  نوسیویەتی "رۆژە سەختەکان" کە مەبەست لێی ئەو رۆڵەیە کە لە فیلمەکدا بەو دەدرێت.