راجا ناینگۆلان سزادرا
رووداو-هەولێر
راجا ناینگۆلانی یاریزانی رۆمای ئیتاڵی بەهۆی زۆر خواردنەوەی ماددە کحولییەکان و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل سزادرا.
بە گوێرەی هەواڵی رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت، یاریزانە بەلجیکییەکە دوای یارییەکەی نێوان هەڵبژاردەی بەلجیکا و یۆنان کە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا و بە یەکسان بوون کۆتایی هات خواردنەوە کحولییەکانی باکارهێناوە و ئۆتۆمبێلیشی لێخووریوە، بەوهۆیە سزا دراوە.
هەر بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، ناینگۆلان لەرووی مادییەوە بە بڕی 1600 یۆرۆ سزادرا و بۆ ماوەی 3 مانگیش لە لێخورینی ئۆتۆمبێل سڕکرا.